ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 14ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی نیۆکاسل یونایتد لە یاریگای خۆی میوانداری مانچستەر یونایتدی کرد.
لە ئەنجامدا یانەی نیۆکاسل توانی لەنێو یاریگا و هاندەرانی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر شکست بە شەیتانە سوورەکان بهێنێت.
لە تایمی یەکەمدا، دوای ڕکابەریەکی زۆری هەردوو یانە و چەندین هێرش بۆ سەر گۆڵی یەکتری، ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، نیۆکاسل یونایتد لە هێرشەکانیان بەردەوامبوون و لە خولەکی 55 یاریزان ئەنتۆنی جۆردن گۆڵێکی بۆ یانەکەی تۆمارکرد،
دوای ئەوە هەردوو یانە هەوڵیاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، بەڵام یارییەکە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
بەم شێوەیە، یانەی نیۆکاسل یونایتد بەکۆکردنەوەی 26 خاڵ پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی گرتووە، مانچستەر یونایتدیش 24 خاڵی هەیە و لە پلەی حەوتەمە.
ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە |