English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ بەردەوامە لە ڕکابەری مانسیتی و سێ خاڵی تری کۆکردەوە
2023-12-02 [06:30 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکانی هەفتەی 14 خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ لە یاریگای ئیمارات ڕووبەڕووی وولڤەرهامپتۆن بویەوە.

 

لە ئەنجامدا گەنەرز توانی یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە وولڤس بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا ئارسناڵی خاوەن یاریگا باشتر بینرا و لەو تایمەدا توانی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 6 و 13 لەڕێگەی یاریزانان بۆکایۆ ساکا و ئۆدیگارد تۆماربکات.

 

تایمی دووەم دەستیپێکردەوە و هەردوو یانە هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ سەر گۆڵی یەکتر، تاکو لە خولەکی 86دا وولڤس گۆڵێکی لەڕێگەی یاریزان ماتیۆس کۆنا تۆمارکرد، بەڵام یارییەکە بەو ئەنجامەکە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی ئارسناڵ بەکۆکردنەوەی 33 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکە دێت، وولڤسیش تەنیا 15 خاڵی کۆکردۆتەوە.





ئەم هەواڵە 511جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad