ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی 16ی چامپیۆنزلیگ، یانەی گاڵاتەسەرای لە یاریگای خۆی میوانداری مانچستەر یونایتدی کرد.
لە ئەنجامدا یارییەکە بە یەکسانی و بە سێ گۆڵ بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات.
هەر لە تایمی یەکەمدا یاریێکی گەرم و گوڕ بینراو شەیتانە سوورەکان توانیان دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 11 و 18 لە ڕێگەی یاریزانان گارناچۆ و بڕۆنو فێرناندز تۆمارکرد،
دوای تێپەڕبوونی دوو خولەک لە گۆڵەکەی مانچستەر، حەکیم زیاش گۆڵێکی بۆ گاڵاتەسەرای تۆمارکردەوە.
لە تایمی دووەم، مانچستەر یونایتد گۆڵی سێیەمی لەلایەن ماکتۆمیانی لە خولەکی 55 تۆمارکرد، گاڵاتەسەرای دوو گۆڵی تر لە خولەکەکانی 62 و 71 لە ڕێگەی زیاش و کەریم ئاکتۆرکۆگلۆ تۆمارکردەوە.
بەم شێوەیە، گاڵاتەسەرای بەکۆکردنەوەی 5 خاڵ لە پلەی دووەمی گرۆپەکەیەتی، مانچستەریش 4 خاڵی هەیە و لە کۆتاییدایە.
ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە |