English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دۆلارێكی زۆر گه‌یشته‌ عێراق
2023-11-29 [02:02 AM]

ZNA-هەولێر


بانکی ناوەندیی عێراقی فیدراڵ گەیشتنی بارێکی نوێی دۆلاری بۆ عێراق لە ئەمریکاوە ڕاگەیاند.

سەرچاوەیەكی بانکی ناوەندیی حكوومەتی عێراق، بە (ئاژانسی هەواڵی عێراق)ی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ چوارشەممە، بارێکی نوێی دۆلار له ئەمریکاوە گەیشتووە عێراق."

سەرچاوەكە گوتیشی :"بارە نوێیەكانی دۆلار هاوردەكراو لە لایەن بانكەكانی عێراقەوە لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە گەیشتوونەتە جێگەی داواكارییەكانی كڕیارەكانیان."

ئاماژەی بەوەش داوە، چەند ڕۆژی داهاتوودا باری زیادە دەگاتە دەستی بانکی ناوەندی..

لەناوەڕاستی ئەم  مانگەدا، بانكی ناوەندیی عێراق ئەنجامی كۆبوونەوەكانی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ڕاگەیاند و 10 بانكی عێراقییش زیاد كراون بۆ پێدانی دۆلار و ڕێژەی حەواڵەی دۆلار زیاد دەكرێت، بەڵام سەرەڕای ئەو ڕێككەوتن و ڕێكارانە نرخی دۆلار بەرزە و بەردەوامە لە هەڵبەز و دابەز.

بەگشتی دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و نزمبوونەوە و بەهاكەی لە بازاڕ ناجێگیرە، ئەمڕۆش بەهای 100 دۆلار گەیشتەوە 157 هەزار و 300 دینار.

 

شوان به‌رزنجی 





ئەم هەواڵە 673جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad