ZNA - هەولێر لە یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی میوانداری یانەی پۆرتۆی پورتوگالی کرد.
لە ئەنجامدا بەرشەلۆنە توانی یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە پۆرتۆ بباتەوە.
لە تایمی یەکەمدا هەردوو یانە چەندین جار نزیک بوون لە تۆمارکردنی گۆڵ، تا لە خولەکی 30 یاریزانی بەرازیلی پیپی گۆڵی پێشکەوتنی پۆرتۆی تۆمارکرد،
بەڵام دوای تەنیا دوو خولەک جواو کانسێلۆ گۆڵی یەکسان بوونی تۆمارکردەوە.
لە تایمی دووەمدا یانەی بەرشلۆنە باشتر بینرا و توانی لە خولەکی 57 لەلایەن جواو فلێکس گۆلی دووەم تۆماربکات و یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.
بەم سەرکەوتنە، بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 12 پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرت و خۆی گەیاندە قۆناغی 16 چامپیۆنزلیگ.
ئەم هەواڵە 478جار خوێندراوەتەوە |