ZNA – هەولێر
رۆژانە زیاتر لە ھەزار زیارەتكاری ئێرانی لەڕێی دەرزوازەی سنووری خەسرەوییەوە روو لە عێراق دەكەن.
مەیسەم پەرھیختە، بەرپرسی دەروازەی سنووری خەسرەوی، رایگەیاند، بە تێکڕا رۆژانە زیاتر لە هەزار زیارەتكار لە ئێرانەوە و لەڕێی دەروازەی سنووری خەسرەوییەوە روولە عێراق دەكەن. ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمساڵ لە چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن نزیكەی یەک ملیۆن زیارەتكار لەڕێی دەروازەی سنووری خەسرەوییەوە روویان لە عێراق كرد کە ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی بێ وێنە بوو بۆ ئەم دەروازە سنوورییە. دەروازەی سنووری خوسرەوی یەکێکە لە دەروازە نێودەوڵەتییەکانی سەر سنووری ئێران و عێراق، كە دەکەوێتە شاری قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان.
ئەم هەواڵە 421جار خوێندراوەتەوە |