English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبەغدا 19 تۆمەتبار دەستگیر کران
2023-11-27 [08:46 AM]

ZNA - هەولێر


ئەمڕۆ دووشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، دەستگیرکردنی 19 تۆمەتبار و دەستبەسەرداگرتنی چەک و کەرەستەی بێ مۆڵەت و هەروەها بڕێک ماددەی هۆشبەر و ئامێری بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەری ڕاگەیاند.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، "ئەو مەفرەزە هاوبەشانەی لە هەردوو دیوی کەرخ و رەسافە توانیویانە، 19 تۆمەتبار بەپێی ماددە یاساییە جیاوازەکان دەستگیر بکەن، لەوانە ئەوانەی تۆمەتبارن بە هەڵگرتنی چەک و کەرەستەی بێ مۆڵەت، و هەندێکی دیکەیان بە بازرگانیکردن و پەرەپێدانی ماددە هۆشبەرەکان".

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەندێکیان دەستیان بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەری بلوری و ئامێری بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و جۆرەها حەبی ماددەی هۆشبەر، جگە لە دەستبەسەرداگرتنی نۆ دەمانچە و یەک تفەنگ و بڕێک کەرەستە و گۆڤاری بەتاڵ و دەرمانی ماوە بەسەرچوو" 

گوتیشی: کەسانی دەستگیرکراو و کەرەستە دەستبەسەرداگیراوەکان ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کران بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان.





ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad