"یاسی سپی" بە ئاوازدانەری و ژەنینی ته‌نبوور فەرنوود ئیلهامی بڵاوکرایەوە
2023-10-28 [04:35 AM]
هەولێر – ZNA
ڤیدیۆکلیپی گۆرانی "یاسی سپی" بە ئاوازدانەری و ژەنیاری ته‌نبووری فەرنوود ئیلهامی، میوزسیانی کورد و بە دەنگی حه‌میدڕ‌ه‌زا تورکاشوه‌ند بڵاوکرایەوە.
ئەم بەرهەمە گێڕانه‌وه‌یه‌کی هیوابه‌خشه له زمانی "مه‌ولانا" شاعیری ئێرانی که به پێی مه‌قامی سه‌حه‌ری و میوزیکی خانقاکانی کوردستان بە ئاوازدانەری موزیکزانی کرماشانی فەرنوود ئیلهامی سازکراوه.
'سه‌حه‌ر" له مه‌قامه مێژووییه‌کانی زوڕنا و ته‌نبووره، یه‌کێک له مه‌قامبێژان دێرینه‌کان، سه‌باره‌ت به مه‌قامی سه‌حه‌ری به‌م شێوه‌یه ده‌گێڕێته‌وه: ئه‌م مه‌قامه له ساڵانی کۆنه‌وه؛ پێش خۆرهه‌ڵات و تا سپێده به مه‌به‌ستی ئاگادارکردنه‌وه و هیوابه‌خشین ژه‌ندراوه و مزگێنی خۆرهه‌ڵاتێکی دیکه به مرۆڤ ده‌دات.
ئه‌م مه‌قامه هێواش هێواش، چۆته ریزیی مه‌قامه‌کانی ته‌نبووره‌وه و به پێی خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌م ئامێره له نێوان یارسان و ده‌روێشه‌کاندا هه‌ست و پێگه و سۆزیی عیرفانی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه.