هەولێر – ZNA
فیلمی سینەمایی "Oppenheimer" کە دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و لە ریزبەندی یەکەمی لیستی فیلمە پڕداهاتەکاندا هاتووە کە ناوەڕۆکیان باس لە جەنگی جیهانی دووەم دەکات. داهاتی فیلمەکە لە سینەماکانی جیهاندا 565 ملیۆن دۆلارە و توانی پێش فیلمی "Dunkirk" بکەوێت. هەردوو فیلمەکە کە لە ریزبەندی یەکەم و دووەمدان، بەڵام دەرهێنەری هەردووکیان کریستۆفەر نۆلانە. ماوەی فیلمەکە سێ کاتژمێرە و بەرهەمەی کۆمپانیای یونیڤێرساڵ پیکچەرزە و باس لە زانای فیزایی جی رۆبێرت ئۆپنهاوەر دەکات کە توانی گەشە بە بۆمبی ئەتمی بدات و لە رێگەی دوو بۆمبەوە 200 هەزار کەس لە هیرۆشیما و ناکازاکی یانیان لەدەستدا. فیلمەکە لە دەرهێنانی کریستۆڤەر نۆلانە و هەریەک ل کیلیان مۆرڤی و رامی مالیک رۆڵی تێدا دەگێڕن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad