English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خولی ئیتاڵیا.. جەنگی یۆڤانتۆس و ئینتەر بەبێ سەرکەوتن کۆتاییهات
2023-11-27 [07:44 AM]

ZNA - هەولێر


لە درێژەی هەفتەی 13 ی خولی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس لە یاریگای ئەلیانز ستادیۆم ڕووبەڕووی ئینتەرمیلان بویەوە.

 

 لە ئەنجامدا یاریەکەش بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات.

 

لە تایمی یەکەم یارییەکە ڕکابەرییەکی بەهێزی بەخۆیەوە بینی یانەی یۆڤانتۆس دەستپێشخەری کردوو لە ڕێگەی ڤلاهۆڤیچ گۆڵی پێشکەوتنی لە خولەکی 27دا تۆمارکرد،

بەڵام ئینتەر هەر زوو وەڵامی دایەوە و لە خولەکی 33، یاریزان لاوتارۆ مارتینێز گۆلی یەکسان بوونی تۆمارکردەوە.

 

لە تایمی دووەمدا هەردوو یانە چەندین هەوڵیاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، بەڵام تا کۆتایی فیکەی ناوبژیوان یارییەکە وەک خۆی مایەوە.

 

بەم ئەنجامە، یانەی ئینتەر میلان بە 32 خاڵ لە پێشەنگی خولەکە مایەوە، یۆڤانتۆسیش بە 30 خاڵ لە پلەی دووەم دێت.





ئەم هەواڵە 451جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad