English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خولی ئیتاڵیا.. ڕۆما لەنێو یاریگای خۆی سێ خاڵی بەدەستهێنا
2023-11-26 [08:28 AM]

ZNA - هەولێر


لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 13ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ڕۆما لە یاریگای ستادیۆ ئۆلۆمپیکۆ میوانداری ئۆدێنێزی کرد.

 

گۆرگەکانی ڕۆما توانیان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە ئۆدێنێزی بهێنن.

 

لە سەرەتادا ڕۆمای خاوەن یاریگا دەستپێشخەری کرد و لەخولەکی 20 گۆڵێکی لەڕێگەی مانچینی تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 57دا ئۆدێنێزی ئەنجامەکەی لەڕێگەی یاریزان فلۆریان یەکسانکردەوە،

بەڵام ڕۆما بەردەوامبوو لە هێرشەکانی و توانی دوو گۆڵی تر لەلایەن پاولۆ دیبالا و شەعراوی لە خولەکی 81 و 90 تۆماربکات و یارییەکە لە سوودی خویان کۆتایی پێبهێنێت.

 

بەم شێوەیە، بەکۆکردنەوەی 21 خاڵ لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندیە، ئۆدێنێزییش لە پلەی 16ی ڕیزبەندی دێت.





ئەم هەواڵە 478جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad