English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێترین زانیاری ده‌رباره‌ی هاتنی 700 ملیار دیناره‌كه‌ ده‌خرێته‌ روو
2023-11-26 [02:14 AM]

ZNA- هەولێر


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 26/11/2023، د. ئومێد سەباح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی، ڕایگه‌یاند: بە نسبەت كابینەی نۆیەم و پارتیشمان هاووڵاتی سەنتەرە و سەرنجی یەكەممان بۆ خزمەتكردن لەسەر هاووڵاتیانە. لێرە هاتین گوێ لە هەڤاڵانی پارتیمان بگرین كە چۆن خزمەتی هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان بكەین.

له‌باره‌ی دانوستان و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد: لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئێمە شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كارمان لەسەر ئەوە كردووە كە لە پەیوەندییەكی بەردەوام بین لەگەڵ حكوومەتی فیدڕاڵی. جەنابی سەرۆكی حكوومەت لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەكی بەردەوام بووە و خۆی نەخشەداڕێژەری هەموو ئەو كارانە بووە كە لە بەغدا ئەنجاممان داوە.

د. ئومێد سه‌باح، له‌باره‌ی چوونی شاندێكی حكوومه‌ت بۆ به‌غدا، ڕایگه‌یاند: بڕیارە سبەی شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سوودانی كۆدەبینەوە و باسی مووچە دەكرێت. جەنابی سەرۆكی حكوومەت خۆی لەسەر خەت بووە لەگەڵ سوودانی. هەوڵ دەدەین مافەكانی هەرێمی كوردستان و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بپارێزین.

لەبارەی بابەتی نەوت لە دوای ١ی ١٢ـەوە بڕیارە گفتوگۆی دیكە بكرێت، وەزیری نەوتی عێراق هاتە هەولێر و هەندێك داواكارییان هەبوو، هەموو داواكارییەكانمان بە نووسراوێكی فەرمی سێ ڕۆژ لەمەوبەر پێدان، بڕیارە لە ٣ی ١٢ دانیشتنێكی دیكە بكەین، بۆ ئەوەی حكوومەتی فیدڕاڵی بڕیاری خۆی بدات كە تێچووی راستەقینەی بەرهەمهێنانی نەوت لە ئەستۆ بگرێت یان نا؟ ئەمە مافێكی دەستووریی هەرێمی كوردستانە كە تێچووی راستەقینەی بەرهەمهێنانی نەوت لە ئەستۆ بگرن. ئێمە لەگەڵ ئەوەین دەستبەجێ نەوت هەناردە بكرێت، بەڵام ئەمە دەوەستێتە سەر دابینكردنی تێچووی بەرهەمهێنانەكە لە لایەن حكوومەتی فیدڕاڵییەوە.

له‌باره‌ی 700 ملیاره‌كه‌وه‌، ڕایگه‌یاند: سەرجەم ڕێكارە كارگێڕییەكان بۆ ٧٠٠ ملیارەكە تەواو بووە و نووسراومان كردووە، وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە پارەداركردنی هەموو وەزارەتەكانی خۆیان كردووە و بڕیارە ناردنی پارە بۆ ئێمەش بەردەوام بێت.

شوان به‌رزنجی 





ئەم هەواڵە 934جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad