ZNA - هەولێر لە دوایین یاری ئەمشەوی هەفتەی 13ی خولی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ لەدەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی برێنتفۆرد بوویەوە.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی تۆپ هاوێژەکانی لەندەن کۆتاییهات.
تاکە گۆڵی یارییەکەش کای هاڤێرتزی یاریزانی لاوی ئارسناڵ لە خولەکی 89 یارییەکە تۆمارکرد و سەرکەوتن و سێ خاڵی گرنگی بۆ گەنەرز بەدەستهێنا.
بەم سەرکەوتنە، یانەی ئارسناڵ گەڕایەوە پێشەنگی ڕیزبەندی بە کۆکردنەوەی 30 و بە خاڵیک لەپێش مانسیتی، برێنفۆردیش 16 خاڵی هەیە و لە پلەی یانزدە دایە.
ئەم هەواڵە 508جار خوێندراوەتەوە |