English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خولی ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە لەدەرەوەی یاریگای خۆی دوو خاڵی تری لەدەستدا
2023-11-25 [05:38 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکانی هەفتەی 14ی خولی ئیسپانیا، هەڵبژاردەی رایۆ ڤالیکانۆ میوانداری یانەی بەرشەلۆنەی کرد.

 

لە ئەنجامدا یاریەکەش بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات.

 

لە تایمی یەکەم، رایۆ ڤالیکانۆ باشتر دەرکەوت و بە چەند هێرشێکی بردە سەر گۆڵی یانەی بارسا، یاریزان لۆپێز خولەکی 27ی یاریەکەدا بە لێدانێکی بەهێز ڤالیکانۆی پێشخست، ئەو تایمەش بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەمدا، یانەی بەرشلۆنە چەند گۆڕانکاریێکی ئەنجامدا لە خولەکی 82 لە ئەنجامی هێرشێکی بەرشەلۆنە، رایۆ ڤالیکانۆ گۆڵێکیان بە هەڵە لە خۆیان تۆمارکرد و یارییەکەش بەو شێوەیە تەواو بوو.

 

بەم ئەنجامە، یانەی بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی خاڵ لە پلەی سێیەم دێت، رایۆ ڤالیکانۆش بە کۆکردنەوەی 19 خاڵ پلەی هەشتەمی ڕیزبەندی دێت.





ئەم هەواڵە 490جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad