English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دۆزی ڕەوای كورد لە نێو ململانێی بەردەوامەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
2023-11-23 [06:29 AM]

نڤیسینا:رێبوار حەمەلاو شوانی


ئەم قەوارەیە كە ناوی هەرێمی كوردستانە و ماوەی زیاتر لە سێ دەیە حكوومرانی سەربەخۆیی خۆی بەڕێوە دەبات ، هیچ زڵهێز و داگیركەر و دەوڵەتێك پێی نەبەخشیووین ، بەڵكو بەرهەمی خەباتی دەیان ساڵە و خوێنی دەیان هەزار شەهید بۆ كوردوكوردستانە ،بەتایبەت لە ماوەی 32 ساڵی رابردوو هەرێمی كوردستان لە سەر ئاستی نێودەوڵەتیی و ناوچەیی وەك قەوارەیەكی دانپێنراو و فیدڕاڵییە، لەگەڵ هەوڵی زۆری عێراق و هەندێك لە وڵاتانی ناوچەكە لەماوەی رابردوو بۆ لاوازكردنی سەنگ و پێگەی گەلی كورد و قەوارەیەكەی بەڵام خۆراگرانە وەك چیایەكی پۆڵایین تا بە ئێستا بەرامبەر نەیارانی وەستاوەتەوە .
ئەوەی  تا ئێستا دەبینرێت  لە ژێر سێبەری داگیركاری دەوڵەتە زلهێزەكان_و ئینجا تورك و عەرەب و فارس بووتە بازرگانی نەوت و ئالۆزی زیاتری ناوچەو درووستكردنی شەڕی ناوخۆیی لەناو كورد و نەبوونی یەكریزی دوورخستنەوە لە ئایدولۆژی و باوەڕ بە كورد بوون ئەمانە تەنیا گۆشەی لەكێشەی كورد لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، پارادیمی كورد لە سەردەمی ئێستای پێشكەوتنی جیهان و تەكنۆلۆژیدا  لەسەر زمان و كەلتوور و داب و نەریتە،
باب و باپیران و ئەوانەی كە رۆژگارێ هەڵیان داوە بۆ درووستكردنی دەوڵەتی كوردی
بەتایبەتی ئەگەر هەڵوەستەیەكی لە سەر رووداوەكانی رابردوو و ئێستامان بكەینەوە ، گرنگە ئەو راستییە لە بەرچاو بگرین كە هەموو دەستكەوت و گەشەسەندن و سەركەوتنە مەزنەكان بە تەبایی نێوماڵی كوردستانی بەدەستهاتوون ، بۆ قۆناغی ئێستاشمان كە هەموو رووداو و پێشهاتەكان ئاماژە بە رووداویی نوێ لە ناوچەكە و دەوروبەرمان بەتایبەت شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل و ئینجا هێرشی مووشەكی حوسییەكان و شەڕی باشووری لوبنان و هێرش و پەڵاماردانی میلیشاكان بۆ سەر فرۆكەخانەی هەولێر و هەریر و ئینجا سەرهەڵدانی قەیرانی سیاسی بەڕێگەی دادگەی فیدڕاڵی بۆ  دوورخستنەوەی سەرۆكی پەرلەمان محەمەد حەلبووسی وەك سوننە، بریاری گروپ و میلیشا شیعیەكان بۆ دەركردنی ئەمەریكا و هاوپەیمانانی لە عێراق و زۆركردنی فشارەكان بۆ سەر هەرێمی كوردستان بەڕێگەی رێگریكردن لە هەناردەكردنی نەوتی كوردستان و هاتنی چەندین كەشتیی و فرۆكەی جەنگیی بۆ رۆژهەڵاتی ناوڕاست و زۆربوونی هێرش و پەڵاماردانەكان بۆ سەر هێزەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان و گرژبوونی رەوشی ئەمنیی و دەرچوونی میلیشاكان لە كۆنتڕۆڵی حكوومەت ،ئاماژەن بە رووداونی گۆڕانكاری گەورە لە سەر ئاستی عێراق و ناوچەكە ، چونكە عێراق ،چونكە لە سەرەتای دامەزراندنی عێراقەوە تا ئێستا لەسەر بنەمایەكی دروست و گونجاو و دەستێوەردانی وڵاتانی ناوچەكە لە كاروباری ناوخۆی عێراقدا جێگیر نەبووە و هەریەك لەو وڵاتانە دەبێت بەرنامە و بەرژەوەندییەكانی خۆیانی تێیدا جێبەجێ بكەن. هەروەها عێراق نەیتوانی لەماوەی 20 ساڵی رابردوویی ئازادبوون لە چەنگی دیكتاتۆری كە دەسەڵات كەوتە دەستی شیعیەكان نەیانتوانی  نە فیدرٍاڵی و نە دادپەوەری و نەهاوبەشی  و نە یەكسانی لە نێوان نەتەوە و پێكهاتە و ئایین و ئایینزاكان فەراهەم بكات و عێراق بەڕێوەببەن . هەروەها بوونی گەندەڵی كارگێڕی و دارایی دەبێتە هۆی تاڵانكردن، و هیچ كەرامەتێكی بۆ دامودەزگاكانی حكومەت نەهێشتۆتەوە.
ئەمڕۆ جیهان باسی پێشهاتی نوێی دەكات و لە ئێستادا سەرقاڵی كێشانی نەخشەی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن و ئەوەی بە ڕوونی لە پێشهات و ڕووداوەكانی ناوچەكەدا هەستی پێدەكرێت ئەوەیە كە هەرێمی كوردستان یەكێكە لەو ناوچانە ستراتیژی و سیاسی و جیۆئێكۆنۆمی كە دەوڵەمەندە بە سامانی وەك نەوت و غاز. چاوی وڵاتە زلهێزەكانی جیهان هەمیشە لەسەر ئەو سەرچاوە گرنگانەن.
بۆیە زۆر گرنگە ئێمە وەك گەلی كوردستان زۆر هوشیار و ئامادە بین و بزانین كە پێشهاتە نوێیەكان گەشە دەكەن و خۆمان بۆ هەموو سیناریۆ ناوخۆیی و ناوچەییەكان ئامادە بكەین بۆ ئەوەی هەموومان بتوانین بەرگریكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئاسایشی نەتەوە و  نیشتمانەكەمان بین.
زۆر گرنگە هەموو لایەنەكانی كوردستان خۆیان لە بەرژەوەندی تەسكی حزبی بپارێزن و بیر لە داهاتوو و گۆڕانكاری نوێ بكەنەوە كە دەرفەتی زێڕینیان لەبەردەم گەلی كورددا هەیە، لە پێناو بەدەسهێنانی ئەو ماف و ئامانجانە كە دەیان ساڵە خەبات وقوربانیی بۆ بەدەبەخشین و چاوەروانی دەكەین





ئەم هەواڵە 484جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad