ZNA- هەولێر
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراقی فیدراڵ ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی تشرینی دووەم، لە بەغدا لەگەڵ ئاڵپ ئەرسەلان باریەکدار، وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیای کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا بەتایبەتی لە بواری نەوت و وزە و ڕێگای پتەوکردنی بوارەکانی هاوکاری هاوبەش تاوتوێ کراوە.
وهزیری دەرەوەی عێراق و وهزیری وزهی تورکیا جهختیان لهسهر چارهسهرکردنی تهواوی ناکۆکییهکانی نێوان بهغدا و ئهنقهره سهبارهت به دۆسیهی نهوت و وزه کردەوە .
وەزیری دەرەوەی عێراق و وەزیری وزەی تورکیا باسیان لە پرسە هاوبەشەکان و پرسی ئاو و بڕی ئازادکردن و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی و هەروەها باسیان لە دەرفەتە ئابووری و وەبەرهێنانەکانی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان و کاردانەوە ئەرێنییەکانی لە داهاتوودا لەسەر ئابووری عێراق و وڵاتانی ناوچە کرد.
فوئاد حوسێن جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی ئێستا پلانێکی تەواوأئ بۆ پەرەپێدانی کەرتە بنەڕەتییەکانی وڵات داڕشتووە.
جەختی لە هەوڵەکانی حکومەت بۆ دابینکردنی کەشێکی پارێزراوی وەبەرهێنان کردەوە. بە تایبەت بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەمڕۆ عێراق شوێنێکی ئومێد بەخشی وەبەرهێنانە.
فوئاد حسێن و ئاڵپ ئەرسەلان لە کاتێکدا چاویان بە یەکتر کەوتووە کە باسی دەسپیکردنەوەی هەناردە کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژەڤ دایە.
ئەم هەواڵە 463جار خوێندراوەتەوە |