English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فارس عیسا : هه‌فته‌ی داهاتوو 700 ملیاره‌كه‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی
2023-11-22 [03:41 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایدەگەیەنێت، به‌مه‌به‌ستی ناردنی 700 ملیار دیناری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستمان به‌ رێككاره‌ ئیدارییه‌كان كردووه‌.

فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا،  رایگه‌یاند، تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 10 مان راده‌ستی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران، وه‌زاره‌تی دارایی و چاودێری دارایی عێراقمان كردووه‌. گوتیشی: "وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستمان به‌ رێككاره‌ ئیدارییه‌كانی ناردنی دوا به‌شی سێیه‌می 700 ملیار دیناره‌كه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌، هه‌فته‌ی داهاتوو پاره‌كه‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر هه‌ژماری تایبه‌تی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".

تایبه‌ت به‌ ناردنی سێ مووچه‌ی دیكه‌ی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، فارس عیسا رایگه‌یاند، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی له‌ نامه‌یه‌كدا داوای له‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كردووه‌، ئه‌و سێ مووچه‌یه‌ هاوشێوه‌ی به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق بنێرێت، چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی به‌غداین.





ئەم هەواڵە 499جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad