ZNA - ههولێر
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەك لە بەغدای پایتەخت ڕوویداوە.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە،روانگەی بوومەلەرزەزانی لە دەسەڵاتی گشتی كەشناسی و چاودێری بوومەلەرزەزانی، بوومەلەرزەیەكیان لە باشوری رۆژهەڵاتی بەغدای پایتەخت تۆماركردووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بوومەلەرزەكە ڕێك لە كاتژمێر 01:02:12 خوولەكی بەیانی ئەمڕۆ بەكاتی ناوخۆ تۆماركراوە و گوڕەكەی گەیشتووەتە (3.5) پلە، هەروەها (35) كیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی بەغدای پایتەختەوە بووە.
دەشڵێت: هاووڵاتیان هەستیان بە لەرزین كردووە و هیچ زیانێكی بەرچاوی نەبووە.
ئەم هەواڵە 397جار خوێندراوەتەوە |