هەولێر : ZNA هه‌ندێك كه‌س لایان وایه به‌یانیان خواردنی مۆزێك له‌جیاتی ژه‌می به‌یانیان ده‌بێته جێگره‌وه‌یه‌كی خواردنی ئه‌و ژه‌مه، به‌ڵام پزیشكه‌كان بۆچونێكی دیكه‌یان هه‌یه.
پزیشكان ده‌ڵێن" مۆز ده‌وڵه‌مه‌نده به پۆتاسیۆم و ڤیتامین B6 له هه‌مان كاتدا كۆلیسترۆڵ و سۆدیۆمی تیادا نییه به‌ڵام هێشتا نابێته جێگره‌وه‌ی ژه‌می به‌یانیان
. پسپۆڕی بواری خۆراك" داریل جیۆفری" ده‌ڵێت"ده‌توانن له ژه‌می به‌یانیان مۆز بخۆن به‌ڵام مه‌یكه‌ن به جێگره‌وه‌ی ژه‌می سه‌ره‌كی بۆ ئه‌وه‌ی ووزه‌ی ته‌واوی ڕۆژه‌كه‌تان پێبدات، چونكه %25 ی ئه‌م میوه‌یه شه‌كر و ترشه‌ڵۆكی مامناوه‌نده ووزه‌یه‌كی خێرات ده‌داتێ به‌ڵام به زووی واده‌كات هه‌ست به برسێتی و ماندوێتی بكه‌یت"
ئه‌م پسپۆڕه ده‌شڵێت" ئه‌و كاته‌ی به ته‌نها مۆز ده‌خۆیت ئاستی شه‌كری خوێن و ترشه‌ڵۆك له خوێنتدا به‌رز ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیدا خواردنی چه‌وری ته‌ندروست نه‌خورێت، باشتر وایه به‌یانیان مۆز له‌گه‌ڵ خواردنێكی دیكه‌ی ته‌ندروست بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی سوود له پۆتاسیۆم و ڕیشاڵ و مه‌گنسیۆم وه‌ربگیرێت كه له مۆزهكهدا هه‌یه.
ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە |