English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک وەزیرانی عێراق بەدوای هەنگاوەکانی پرۆسەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا دادەچێت
2023-11-19 [01:14 AM]

ZNA- هەولێر


محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی جێبەجێکردنی پرۆژە نەوتییەکان، رایگەیاند، بە دوای دەرئەنجامی گفتوگۆکانی نێوان وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێت.

ئەم هەنگاوەی سەرۆک‌وەزیرانی عێراق لە پێناو تەواوکردنی رێکارەکانی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیایە.

ئەمە لەکاتێکدایە 12ی ئەم مانگە حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرسانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم کۆبووەوە، یەکێک لە تەوەرەکانی سەردانەکەشی دەسپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بوو بۆ دەرەوە.





ئەم هەواڵە 397جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad