ZNA - هەولێر بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، لە ماوەی 10 مانگی ڕابردوودا، سزای سەپێنراو بەسەر بانک و دامەزراوە نابانکییەکان (کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو) زیاتر لە 119 ملیار دیناری عێراقی بووە.
بانکی ناوەندی عێراق خشتەیەکی بڵاوکردەوە، کە ئەو سزایەی لە ماوەی 10 مانگی ڕابردوودا بەسەر بانک و کۆمپانیا داراییەکاندا سەپێندراوە، کە لە مانگی 1 تا مانگی 10، بڕی 119 ملیار و 943 ملیۆن و 88 هەزار و 300 دینار بووە. بەمەش سزاکان 378 بانک و کۆمپانیا داراییەکانی گرتووەتەوە.
بەگوێرەی خشتەکە، "لەمانگی نیساندا بەرزترین ڕێژەی سزادان بۆ بانک و دامەزراوە ناداراییەکان بوووە، بەوپێیەی ئەو سزایانە گەیشتووەتە 17 ملیار و 440 ملیۆن و 383 هەزار و 447 دینار، لەگەڵ سزای کارگێڕی بەبڕی 17 سزا، لەکاتێکدا ئەو سزایەی مانگی حوزەیران کەمترین ڕێژەی سزادانی بەخۆیەوە بینی، کە گەیشتووەتە 8 ملیار و 353 ملیۆن و 387 هەزار و 476 دینار لەگەڵ سزای کارگێڕی کە دەکاتە 50 سزا".
لە خشتەکەدا ناوی ئەو بانکانە نەخراوەتەڕوو کە سزاکانیان بەسەردا سەپێنراوە.
ئەم هەواڵە 769جار خوێندراوەتەوە |