محمد عبدالله ساڵح نووسەری ڕۆمانی سەربەست لەبارەی ڕۆمانەکە گوتی: ڕۆمانی سەربەست گێرانەوە و وێنە و بەسەرهاتی ئێستا و کۆنە، تیایدا باس لە گێرانەوەی زوڵم و ستەم و بوختان و کاری هەرەمەکی و تەماح و سەرلێشێوان دەکرێت، ڕۆمانەکە بەسەرهاتی کوڕێک و سێ کچە لە ماڵێک دا کە خوشک و بران و بەهۆی هەڵە مامەڵەکردنی دایک و باوک لەگەڵ منداڵەکان، توشی کارەساتی مردن و لە ناوچوونی ماڵ دەبن و لە کۆتاییدا دایک بێ کور دەبێت و باوک لە خەمی هەڵەکەیان و خۆشەویستی بۆ کورەکەی گیانی لەدەست دەدات.