ZNA - هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا دوێنێ هه‌ینی سه‌پاندنی سزای به‌سه‌ر چه‌ند سه‌ركرده و كه‌سایه‌تییه‌كی نێو گرووپه میلیشیا چه‌كداره‌كانی عێراق ڕاگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 6 كه‌سایه‌تی نێو كه‌تائیبی حزبوڵا كه گرووپێكی میلیشیای چه‌كدارییه له عێراقدا و سه‌ر به ئێرانن، سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌م گرووپه چه‌كدارییه له‌لایه‌ن فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانه‌وه هاوكاری ده‌كرێن و ده‌ستیان له پشت ئه‌و زنجیره هێرشانه‌دا هه‌بووه كه به‌م دواییه كراونه‌ته سه‌ر سه‌ربازگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریادا.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌نێو لیستی سزادراوهكاندا ناوی هاشم فه‌نیان ره‌حیم سه‌راجی (كه به ئه‌بوو ئاڵا وه‌لائی ناسراوه) و سه‌ركرده‌ی كه‌تائیبی سه‌ید شوهه‌دایه زیادكراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ویش به پاڵپشتی سوپای پاسداران ده‌ستی له هێرشه‌كانی سه‌ر سه‌ربازگه‌كانیان له عێراق و سووریادا هه‌بووه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه كه ئه‌مه‌ریكا هه‌موو ڕێوشوێنێك تر ده‌گرێته به‌ر بۆ لێپرسینه‌وه له‌و گرووپه چه‌كدارییانه‌ی كه شه‌ڕی غه‌ززه ده‌قۆزنه‌وه بۆ هێرشكردنه سه‌ر سه‌ربازگه‌كانیان و به ئامانجی فراونكردنی به‌ره‌ی جه‌نگ له‌نێوان ئیسڕائیل و گرووپه چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین.
ئەم هەواڵە 385جار خوێندراوەتەوە |