ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی پاڵاوتنەکانی یۆرۆ و لە کۆمەڵەی سێیەمدا، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە یاریگای ئۆلمپیکۆ میوانداری مەقدۆنیای باکووری کرد.
لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی ئیتاڵیا توانی یارییەکە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکست بە مەقدۆنیا بهێنێت.
هەر لە تایمی یەکەمدا هەڵبژاردەی ئیتاڵیا باشتر بینرا و لەو تایمەدا توانی سێ گۆڵ لە خولەکەکانی 17، 41 و 47 لە ڕێگەی یاریزانان ماتیۆ دارمیان فریدریکۆ کێزا دوو گۆڵ پێشبکەوێت.
لە تایمی دووەمدا، مەقدۆنیا ئەنجامەکەی بۆ گۆڵێک کەمکردەوە کاتێک لەڕێگەی یاریزان ئاتاناسۆڤ دوو گۆڵی لە خولەکەکانی 52 و 74 تۆمارکرد،
دواتر راسپادۆری و ستیفانۆ شەعراوی دوو گۆڵی تریان بۆ ئیتاڵیا تۆمارکرد و سەرەنجام یاریەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.
بەم سەرکەوتنە، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بووە خاوەنی 13 خاڵ و لە پلەی دووەمی گرۆپەکەیەتی، مەقدۆنیاش تەنیا حەوت خاڵی هەیە.
ئەم هەواڵە 538جار خوێندراوەتەوە |