ZNA - هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە، دەزگای هەواڵگری فیدراڵی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند، کە ئۆتۆمبێلێکی حکومییان سووتاندووە.
دەزگای هەواڵگری فیدراڵی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، "دەزگای هەواڵگری فیدڕاڵی دوو تۆمەتباریان دەستگیر کردووە کە هەڵساون بە سووتاندنی ئۆتۆمبێلێکی حکومی لە یەکێک لە گەڕەکەکانی بەغدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "کاتێک لێکۆڵینەوە لەگەڵ یەکێک لەتۆمەتبارەکاندا کراوە، بەڕاشکاوی دانی بەوەدانا کە بە هاوبەشی لەگەڵ تۆمەتبارێکی دیکە تایەی ئۆتۆمبێلەکەی حکومەتیان سووتاندووە، دواتر توانیان تۆمەتباری دووەمیش دەستگیربکەن.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، "ئەو دوو تۆمەتبارە ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار کران بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان لە دژیان".
ئەم هەواڵە 403جار خوێندراوەتەوە |