English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بزووتەنەوەی نوجەبا: لە هێرش بۆ سەر ئیسرائیل بەردەوام دەبین
هێرشی مووشەکی/ ئەرشیڤ
2023-11-14 [09:54 AM]

​ZNA- هەولێر


بزووتنەوەی نوجەبا هێرشێکی مووشەکیی کردووە سەر بەندەری ئیلاتی ئیسرائیل و هۆشداریش دەدات هێرشەکانیان بەردەوام دەبن.

ماڵپەڕی فەرمیی شێخ ئەکرەم کەعبی، نوێنەری بزووتنەوەی نوجەبا لە عێراق ڕایگەیاند توانویانە بە مووشەک هێرش بکەنە سەر بەندەری ئیلاتی ئیسرائیل و هۆشداریش بە ئەمریکا و ئیسرائیل دراوە کە ڕووداوی چاوەڕواننەکراوی دیکەش بەڕێوەیە.

ئەکرەم کەعبی کە سکرتێری کۆمیتەی هەماهەنگیی گرووپەکانی موقاوەمە لە عێراقە ڕایگەیاندووە، هێزەکانی موجاهیدی عەلەوی لە موقاوەمەی ئیسلامیی عێراق توانویانە بەندەری ئیلاتی ئیسرائیل بە ئامانن بگرن و هێزی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل و ئوردون و سعوودیە نەیانتوانیوە رێگا لەم هێرشە بگرن.





ئەم هەواڵە 421جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad