English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مووچه‌ی ئه‌م توێژه‌ دابه‌ش ده‌كرێت
2023-11-13 [02:01 AM]

ZNA - هه‌ولێر


چەكی مووچەی مانگی نۆی مامۆستایانی وانەبێژ دەكرێت و بەرپرسێكی دارایی و نوێنەرێكی وانەبێژانیش وردەكارییەكەی دەخەنە ڕوو.

سیامەند ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گەنجینەی ئیدارەی سۆران، ڕایگەیاند: "دوێنێ ئێمە چەكی مووچەی مانگی نۆی وانەبێژانمان بە پەروەردەكان داوە بۆ خەرجكردنی، ئەوانیش بردووبانە بۆ بانك و هەر كات سیوولە بەردەست بێت، ئەوە مووچەكانیان بۆ خەرج دەكرێت."

ئاماژەی بەوەش دا: "مامۆستای وانەبێژ لە هەموو پەروەردەكانی سنووری ئیدارەكەمان هەن و هەموو ئاسانكارییەك كراوە بۆ ئەوەی شایستەی وانەبێژان بدرێت."

ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 36 هەزار کەسە و مووچەی مانگانەیان زیاترە لە 13 ملیار و 700 ملیۆن دینار.

لای خۆیەوە، کارۆخ عەبدوڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ،  ڕایگەیاند: "دوێنێ 12ی11، ژمێریاری پەروەردەكان بەگشتی و سنووری سلێمانی بەتایبەت، ئاگادار كرانەوە شایستەی دارایی مانگی نۆی مووچەی وانەبێژان بكرێتە چەك."

بەپێی ڕێنمایی ژمارە 14ی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، 350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ جەخت دەکاتەوە: ئومێد هەیە مووچەی مانگی نۆی مامۆستایانی وانەبێژ زوو دابەش بكرێت."

کارۆخ عەبدوڵا باسی لەوەش كرد: "بۆ ئەوەی كێشەی بایكۆتی مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی چارەسەر بكرێت، هەوڵێك هەیە كۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەری مامۆستایان بكرێت."

 

شوان به‌رزنجی 





ئەم هەواڵە 646جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad