English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خولی ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە بە ڕیمۆنتادا شکستی بە ئەلاڤێس هێنا
2023-11-12 [06:20 AM]

ZNA - هەولێر


لە درێژەی یارییەکانی گەڕی 13ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشلۆنە لە کامپ نۆ ڕووبەڕووی ئەلاڤێس بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا یانەی بەرشلۆنە توانی یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە ئەلاڤێس بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەم و خولەکی یەکەمدا یانەی ئەلاڤێسی میوان گۆڵێکی لەڕێگەی یاریزان سامو ئوموردیۆن تۆمارکرد، دوای ئەو گۆڵە هەردوو یانە چەندین هەوڵیاندا، بەڵام ئەو تایمە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەمدا، بەرشەلۆنە گەڕایەوە نێو کەشی یارییەکە و توانی دوو گۆڵ لەلایەن لیڤاندۆڤسکی لە خولەکەکانی 53 و 78 تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی بەرشلۆنە بە 27 خاڵ پلەی سێیەمی ڕیزبەندی گرتووە، ئەلاڤێسیش تەنیا 12 خاڵی کۆکردۆتەوە.





ئەم هەواڵە 496جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad