English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. لیڤەرپوول سێ خاڵی تری لەڕێگەی سەڵاح کۆکردەوە
2023-11-12 [05:13 AM]

ZNA - هەولێر


لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 12ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوول لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی برینتفۆردی کرد.

 

لە ئەنجامدا لیڤەرپوول توانی یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە برینتفۆرد بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا یانەی ڕێدز باشتر دەرکەوت و لە خولەکی 39 گۆڵی یەکەمی لەلایەن محەمەد سەڵاح تۆمارکرد، وە تایمەکە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەم یانەی لیڤەرپوول دوو گۆڵی تری لەڕێگەی یاریزانان محەمەد سەڵاح و جۆتا لە خولەکەکانی 62 و 74دا تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، لیڤەرپوول بە کۆکردنەوەی 27 خاڵ لە پلەی دووەم دێت، برێنفۆردیش 16 خاڵی کۆکردۆتەوە و لە پلەی دەیەم دێت.





ئەم هەواڵە 478جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad