ZNA - هەولێر لە یاری ئاگرینی هەفتەی 12ی خولی فەرەنسا، یانەی ڕیمیس لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی پاریس سانجێرمان بویەوە.
سەرەنجام پاریس بە سەرکردایەتی ئێمباپێ توانی یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە ڕیمیس بهێنێت.
هەر لە تایمی یەکەم پاریس باشتر دەرکەوت و لە سەرەتای یاریەکە و لە خولەکی 3دا کیلیان ئێمباپێ توانی گۆڵی یەکەم تۆماربکات و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا پاریس سانجێرمان بەردەوامبوون لە هێرشەکانیان و ئێمباپێ دوو گۆڵی تر لە خولەکەکانی 59 و 82 تۆمارکرد.
بەم سەرکەوتنە، یانەی پاریس بەکۆکردنەوەی 27 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکە دێت، ڕیمیس خاوەن 20 خاڵە و لە پلەی چوارەمە.
ئەم هەواڵە 487جار خوێندراوەتەوە |