ZNA - هەولێر لە یارییەکانی گەڕی 11ی خولی ئەڵمانیادا، یانەی بایرن میونشن لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی هایدینهایم بوویەوە.
لە ئەنجامدا یانەی بایرن میونشن یاریەکەی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە هايدنهايم بردەوە.
لە تایمی یەکەم بایرن میونشن بە بەهێزی دەستیپێکرد و توانی دوو گۆڵ لەڕێگەی یاریزان هاری کەین لە خولەکی 14 و 44 تۆماربکات و ئەو تایمە لە سوودی یانە باڤاریەکە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم و لە خولەکی 67 و 70 هايدنهايم دوو گۆڵی لەلایەن یاریزانان تیم کلینیست و جان نیکلاس تۆمارکردەوە،
بەڵام لە خولەکی 72 رافایل گوریرۆ گۆڵی سێیەم و چۆبۆ مۆتینگ لە خولەکی 84 چوارەم گۆڵی یانەکەی تۆمارکرد.
سەرەنجام بایرن میونشن بەم سەرکەوتنە بە کۆکردنەوەی 29 خاڵ و بە شێوەییەکی کاتی لە پێشەنگی خولی ئەلمانیا دەبینرێت، یانەی میوانیش تەنیا 10 خاڵی کۆکردۆتەوە.
ئەم هەواڵە 487جار خوێندراوەتەوە |