ZNA - هەولێر لە یارییەکانی هەفتەی 12ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی وولڤەرهامپتۆن میوانداری تۆتنهامی کرد.
لە ئەنجامدا وولڤەری خاوەن یاریگا توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە تۆتنهام بهێنێت.
لە تایمی یەکەمدا یانەی تۆتنهام باشتر بینراو دەستپێشخەر بوو لە گۆڵی پێشکەوتن و لە خولەکی سێدا یاریزان جۆنسۆن گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد ، دواتر ئەنجامەکە بەو شێوەیە مایەوە تا کۆتایی تایمی یەکەم.
لە تایمی دووەم یانەی خاوەن یاریگا گەڕانەوە نێو کەشو هەوای یارییەکە و ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد، لە کۆتایی کاتی یاسایی و لە خولەکی 90 و 97 دوو گۆڵیان لەڕێگەی یاریزانان سارابیا و ماریۆ لیمیناوە تۆمارکرد سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.
بەم ئەنجامەش یانەی تۆتنهام بە 26 خاڵ بە شێوەیەکی کاتی لە دووەمی ڕیزبەندی مایەوە و وولڤەرهامپتۆنیش بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ پلەی 12یەمی ڕیزبەندیی گرتووە.
ئەم هەواڵە 439جار خوێندراوەتەوە |