ZNA - هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق دوێنێ هه‌ینی سه‌باره‌ت به زیادكردنی په‌نیر و شیر له به‌شه ئازووقه‌ی مانگانه‌ی هاووڵاتییان ڕایگه‌یاند كه ئه‌م بیرۆكه‌یه هێشتا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر نه‌دراوه و له‌ژێر په‌سندكردندایه.
موسه‌نا جه‌بار گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ڕایگه‌یاند: بیرۆكه‌ی زیادكردنی په‌نیر و شیری گه‌وران له به‌شه‌ئازووقه‌ی مانگانه‌ی هاووڵاتییان له‌ژێر په‌سندكردندایه. جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر بیرۆكه‌كه په‌سند بكرێت په‌نیر و شیره‌كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه هاورده ده‌كرێن.
ڕاشیگه‌یاند: ئێستا له سه‌رتاسه‌ری عێراق 325 كارگه‌ی ئارد هه‌ن و ئه‌م كارگانه ده‌توانن ساڵانه دوو ملیۆن ته‌ن ئاردی سفر به‌رهه‌مبهێنن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بۆ ئه‌مساڵ ئاردی ته‌واوی به‌شه ئازووقه‌ی مانگانه‌ی هاووڵاتییان له كۆگاكان هه‌یه، بۆ ساڵی داهاتووش وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ پێشبینی كردووه بۆ ئازووقه‌ی مانگانه‌ی هاووڵاتییان پێویستمان به 5 ملیۆن ته‌ن ئارد هه‌یه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێستا حكوومه‌تی عێراق له چه‌ند كۆگایه‌ك ئازووقه و گۆشت به نرخی پاڵپشتیكراو به كه‌متر 30% نرخی بازاڕ ده‌فرۆشێ.
ئەم هەواڵە 655جار خوێندراوەتەوە |