ZNA - هەولێر ئەمڕۆ شەممە، لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق، بەرەو سعوودیە بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە کارەکانی لوتکەی نائاسایی ئیسلامی عەرەبی لە شاری ڕیاز بۆ تاوتوێکردنی دۆخی کەرتی غەززە.
میدیاکانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکدا باس لەوە دەکەن، شاندێک یاوەری سەرۆککۆماری عێراق دەکەن کە پێکهاتوون، لە فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە و ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران، جەبار ئەلکینانی و وەسفی عاسی عوبەیدی.
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە، بڕیارێکی بۆ بەڕێوەچوونی لوتکەی ئیسلامی عەرەبی نائاسایی و هاوبەش، لە ڕیاز دەرکرد، سەبارەت بەو پێشهاتە مەترسیدارانەی کە لە کەرتی غەززە و ناوچەکانی فەڵەستین ڕوودەدات.
ئەم هەواڵە 652جار خوێندراوەتەوە |