English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چامپیۆنزلیگ.. ریال مەدرید بەئاسانی خۆی گەیاندە قۆناغی 16ی خولەکە
2023-11-08 [10:53 AM]

ZNA - هەولێر


لە دووەم شەوی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، یانەی ریال مەدرید میوانداری سپۆرتینگ براگای کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی شاهانە توانی یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە میوانەکەی بهێنێت.

 

لە سەرەتای تایمی یەکەمدا ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ یانەی میوان هەژمارکرد، بەڵام یاریزان ئەلڤارو دیالۆ لێدانەکەی لەدەستدا،

لە خولەکی 27دا، یاریزان براهیم دیاز گۆڵی یەکەمی یانەی ریالی تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەمدا، لە خولەکەکانی 58 و 61 ریالی خاوەن یاریگا دوو گۆڵی تری لەڕێگەی یاریزانان ڤینیسیۆس جۆنیۆر و ڕۆدریگو تۆمارکرد.ل،

هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا، بەڵام یارییەکە بەو شێوەیە و بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، ریال مەدرید بەکۆکردنەوەی 12 خاڵ پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی دێت، براگاش تەنیا 3 خاڵی هەیە و لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی دێت.





ئەم هەواڵە 526جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad