ZNA- هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، 159 ئاوارە لە کەمپی قەرەتو لە پارێزگای سلێمانی بە خۆبەخشانە گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان لە پارێزگای دیالە.
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئیڤان فایق جابرۆ ، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، "159 ئاوارە لە کەمپی قەرەتو لە پارێزگای سلێمانی بە ئارەزووی خۆیان گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەی نیشتەجێبوونیان لە پارێزگای دیالە، ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ بەرنامەی حکومەت و جێبەجێکردنی پلانی نیشتمانی بۆ گەڕانەوە ئاوارەکان".
ئاماژەی بەوەشکرد، "وەزارەت کەلوپەلی ساردکەرەوە، سۆپا، و تەلەفزیۆن، بەسەر ئەو خێزانانەی دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان دابەشدەکات، هەروەها هاوکاری فریاگوزاری، بۆ هاندانی گەڕانەوەی خۆبەخشانە".
وەزیر دووپاتیکردەوە، "ڕۆژانی داهاتوو ئاوارەی زیاتر دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان، چونکە خواستێکی ڕاستەقینە هەیە بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانە بەهۆی ئەو بارودۆخەی کە لەناو کەمپەکاندا هەیە".
ئەم هەواڵە 463جار خوێندراوەتەوە |