ZNA - هەولێر لە یارییەکی کۆمەڵەی شەشەمی چامپیۆنزلیگ، یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە یاریگای سان سیرۆ میوانداری یانەی پاریس سانجێرمانی کرد.
لە ئەنجامدا میلان توانی یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە پاریسی زامدار بهێنێت.
هەر لەگەڵ فیکەی ناوبژیوان و لە تایمی یەکەمدا یارییێکی ئاگرین بینرا و پاریس دەستپێشخەری کرد لە تۆمارکردنی گۆڵ و لە خولەکی نۆدا میلان سکرینیار گۆڵێکی تۆمارکرد،
تەنیا سێ خولەکی خایاند و لە خولەکی 12 رافاێل لیاو گۆڵی یەکسانی بۆ میلان کردەوە.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 50 ئۆلیڤەر جیرۆ گۆڵی دووەمی میلانی کرد و سەرەنجام یاریەکەیان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.
بەم سەرکەوتنە، میلان خاڵەکانی گەیاندە پێنج خاڵ و لە پلەی سێیەمی کۆمەڵەکەیدایە بە جیاوازی یەک خاڵ لەگەڵ پاریس سان جێرمانی دووەم.
ئەم هەواڵە 478جار خوێندراوەتەوە |