ZNA - هەولێر لە دەستپێکی گەڕی چوارەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، یانەی بەرشلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی شاختار دۆنێستیک بوویەوە.
لە ئەنجامدا شاختار توانی یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرشەلۆنە بباتەوە.
هەرچەندە بەرشەلۆنە بەدرێژایی یاریەکە باشتر دەرکەوت و کونترۆڵی تۆپەکەی کردبوو، بەڵام لە خولەکی 40ی یارییەکە شاختار گۆڵێکی لەڕێگەی یاریزان دانیلۆ سیکان تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا، چاڤی چەند گۆڕانکاریێکی لەسەر یەکی ئەنجامدا و لە هەوڵەکانی بەردەوامبوو، بەڵام یارییەکە هەر بەو شێوەیە مایەوە تا فیکەی کۆتایی ناوبژیوان.
بەم ئەنجامە، یانەی شاختار دۆنێستیک بووە خاوەنی 6 خاڵ و لە پلەی سێیەمی گرۆپەکەیەتی، بەرشەلۆنەش هەر لە پێشەنگە بە کۆکردنەوەی 9 خاڵ.
ئەم هەواڵە 472جار خوێندراوەتەوە |