English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بانكی ناوەندی ڕێكارێك بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار دەگرێتە بەر
2023-11-07 [02:10 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئەمڕۆ بانكی ناوه‌ندیی عێراق زیاتر لە 233 ملیۆن دۆلاری خستووەتە ڕوو، كە ئەوەش بەرزترین ئاستی ڕۆژانەی دوو مانگی ڕابردووە، لەگەڵ ئەوەشدا دۆلار لە بازاڕ لە هەڵكشاندایە و دانەبەزیوە.

بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 7/11/2023، بڕی 233 ملیۆن 689 هه‌زار و 796 دۆلاری خستووه‌ته ‌ڕوو.

بڕی 195 ملیۆن و 938 هەزار و 768 دۆلاری به‌ شێوه‌ی حه‌واڵه‌یه‌ و بڕی 37 ملیۆن و 750 هەزار دۆلاریش بە شێوەی کاشە.

بەراورد بە دوێنی، ئەمرۆ خستنەڕووی گشتیی دۆلار حەوت ملیۆن دۆلار زیاترە و  دۆلاری كاشیش زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلارە.

بەپێی بەدواداچوونه‌كان لە دوو مانگی ڕابردوودا، زۆرترین خستنەڕووی دۆلار ئەمڕۆ بووە، چونكە لە ماوەی پێشوودا زۆرترین خستنەڕوو كەمتر بوو لە 205 ملیۆن دۆلار و هەندێك ڕۆژیش لە خوار 200 ملیۆن دۆلار بوو.

لەگەڵ ئەوەی خستنەڕووی دۆلار گەیشتووەتە بەرزترین ئاست، بەڵام دۆلار بەرانبەر دینار لە هەڵكشانە و بەراورد بە هەفتەی پێشوو هەر 100 دۆلارێک چەند هەزار دیناری چووەتە سەر.

ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 165 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە كاتێكدا لە سەرەتای هەفتەی ڕابردوودا بە 161 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرا.

لە کۆتاییی ساڵی ڕابردووەوە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی ناجێگیرە، حکوومەتی عێراقیش چەندین هەنگاوی بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو بەهایە گرتووەتە بەر، بەڵام تاکوو ئێستا نەیتوانیوە کۆنترۆڵی بکات و بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لە هەڵکشان و داکشانی بەردەوامدایە.

هەفتەی ڕابردوو ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: "بە هۆکاری ئەوەی بانکی ناوەندی لە کۆنترۆڵکردنی بەهای دۆلار شکستی هێناوە لەنێو لیژنەی داراییدا هەوڵێك بۆ لەسەرکارلابردنی عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی هەیە.''





ئەم هەواڵە 775جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad