ZNA_ هەولێر ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمشەو گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، 5ـی تشرینی دووەمی 2023، نووسینگەی رۆژنامەڤانیی سەرۆکوەزیرانی عێراق وێنەی کۆبوونەوەی محەممەد شیاع سوودانی و ئەنتۆنی بلینکنی بڵاوکردەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا قسەی کرد و گوتی، "ئەو هەڕەشانەی لەلایەن گرووپەکانی نزیک لە ئێرانەوە دەکرێن بەتەواوەتی قبووڵنەکراون."
وەکو ئەنتۆنی بلینکن دەڵێت، "نامانەوێت لەگەڵ ئێران رووبەڕووبوونەوەمان هەبێت، بەڵام هەموو رێکارێک بۆ پاراستنی هێزەکانمان و هاووڵاتییانمان دەگرینەبەر."
بلینکن باسی کۆبوونەوەی لەگەڵ سوودانی کرد و گوتی، "گفتوگۆیەکی گرنگمان ئەنجامدا."
ئەم هەواڵە 466جار خوێندراوەتەوە |