English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خولی ئیتاڵیا.. لۆکاکۆ لەدوا خولەک گۆرگەکانی ڕزگارکرد
2023-11-05 [08:11 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکانی هەفتەی 11ی خولی یانەکانی ئیتاڵیا، یانەی ڕۆما لە یاریگای خۆی میوانداری لیچی کرد.

 

لە ئەنجامدا یاریەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی ڕۆما کۆتاییهات.

 

لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی پێنجی یارییەکە، ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ گۆرگەکانی مۆرینیۆ هەژمارکرد بەڵام لۆکاکۆ لێدانەکەی لەدەستدا، دوای هەوڵەکانیان بۆ سەر گۆڵی یەکتر، ئەو تایمە بەبێ گۆڵ مایەوە.

 

لە خولەکی 71ی تایمی دووەمدا، یاریزان پۆنتوس گۆڵێکی بۆ لیچی میوان تۆمارکرد، دوای ئەو گۆڵە هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا،

ناوبژیوان پێنج خولەک بۆ کاتی زیادکراوی یارییەکە بەرزکردەوە، ئەوەبوو لە خولەکی یەکەمی زیادکراو یاریزانی ئێرانی سەردار ئەزموون گۆڵی بەرامبەری بۆ ڕۆما تۆمارکرد، دوای تێپەڕبوونی تەنیا سێ خولەک لۆکاکۆ گۆڵی دووەم و بردنەوەی ڕۆما تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی ڕۆما خاوەن 17 خاڵە و بەشێوەیەکی کاتی پلەی حەوتەمی ڕیزبەندی گرتووە، لیچیش 13 خاڵی هەیە.





ئەم هەواڵە 481جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad