ZNA - هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی هەناردەکارانی سەوزە و میوەی تازە لە دەریای ناوەڕاستی تورکیا (AKİB) ڕایگەیاند، عێراق لە پلەی دووەمی هاوردەکردنی لیمۆ و میوەیە لە تورکیاوە بۆ عێراق، لە ماوەی 9 مانگدا.
فەرحات گوروز، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمەڵەکە، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، لەم ماوەیەدا کۆی گشتی هەناردەکردن 282 هەزار و 266 تۆن لیمۆ و میوە بۆ بازاڕە نێودەوڵەتییەکان بووە".
گۆرۆز ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو وڵاتانەی زۆرترین ئەم بەرهەمانەیان لە تورکیاوە هاوردە کردووە بریتین لە رووسیا و عێراق و ئەڵمانیا، کە رووسیا بە بەهای 48.1 ملیۆن دۆلار پلەی یەکەمی لە هاوردەکردنی لیمۆ و میوەی تورکیا بەدەستهێناوە، لە دوای ئەویش عێراق بە بەهای 34.7 ملیۆن دۆلار دێت، ئەڵمانیاش بە بەهای 3.2 ملیۆن دۆلار ئەو بەرهەمانەی هاوردەکردووە.
ئەم هەواڵە 646جار خوێندراوەتەوە |