English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لالیگا.. ئاراوخۆ لەدوا خولەک بەرشەلۆنەی بەسەرخست
2023-11-05 [08:34 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاریی ئاگرینی هەفتەی 12ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ریال سۆسیداد.

 

لە ئەنجامدا یانەی بەرشلۆنە توانی لەدوا خولەک بە گۆڵێکی کوشندەی بێبەرامبەر یارییەکە بباتەوە.

 

لە تایمی یەکەمدا، هەردوو یانە چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن.

 

لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی هەردوولا بەردەوام بوون لە هێرشەکانیان و دوای لەدەستدانی چەند هەلێکی گۆڵ تۆمارکردن، لە خولەکی 95 ئاراوخۆ گۆڵێکی بۆ بەرشەلۆنە تۆمارکرد و سەرەنجام یاریەکەی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی یانەکە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 27 خاڵ چووە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی، سۆسیدادیش بە جیاوازی هەشت خاڵ پێنجەم دێت.





ئەم هەواڵە 526جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad