نڤیسینا:رێبوار حەمەلاو شوانی شاراوە نییە کە عێراق ،ناوچەکە بە رەوش و قۆناغێکى هەستیاردا گوەزە دەکات ، بەتایبەت ئەگەر هەڵوەستە لە سەر ئەو جەنگە نوێیەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە نێوان حەماس وئیسرائیل چڕتربوونەوەى گڕژییەکان و ئەگەرى بەرفراوانبوون و تەشەنەسەندنى بکەین ، ئەوا راستییەکى حاشاهەڵنەگرە کە سەرنجى شەڕى ئۆکراینا و رووسیا بایداوەتەوە ، بەرەو ئەم دەڤەرە ئاڵۆزەى رۆژهەڵاتى ناوڕاست ، ئەوەش ئاماژەیە بە تایبەتمەندنى و گڕنگى ئەو ناوچەیە لە رووى سترایتژى سەربازى و سیاسى و ئابوورى و بۆ جەمسەرەکان بەتایبەت ئەمەریکا و هاوپەیمانانى ، بەتایبەت کە هەلومەرجى ناوچەکە بە شێوەیەکە هاوشێوەى پووش و پاوانێکى ووشک وایە کە هەموو کات ئەگەر گڕگرتنى لێ چاوەروان دەکرێت ،هەموو ئەمانە وای کردووە کە هەموو ئەکتەرەکان بەهەستیارییەوە مامەڵە بکەن و ئاگاداری ئەوە بن کە هیچ ئەکتەرێک بەتەنیایی نەکەوێتە ناو ئەو جەنگەوە، چونکە نە ئیسرائیل بەتەنیا دەتوانێت سەرکەتوو بێت و نە حەماس بەبێ پشتیوانیی ڕای گشتیی جیهانی عەرەبی و پاڵپشتیی ئێران و گروپە میلیشکانى ، توانای ئەوەی هەیە؛ هەر ئەم فاکتەرەیش وای کردووە ئەم جەنگە لە بچووکترین هەڵە یان ڕووداوێکی نەخوازراو یان لێکدانەوەی حساباتی هەڵە، ببێتە جەنگێکی هەرێمایەتی و تەنانەت نێودەوڵەتی. لەم چوارچێوەیەدا تاکە ئەکتەری نادەوڵەتی، هەرێمی کوردستانە لە ناوچەکەدا کە بەهۆى پەیرەوکردنى سیاسەت و دیپلۆماسییەکى هاوسەنگ لەناوچەکە نەچوونە ناو هیچ جەمسەربەندییەکەوە ، هاوشێوەی هیچکام لە ئەکتەرە نادەوڵەتییەکانى تر نییە کە لەلایەن جەمسەرەکانى ترەوە پشتیوانیان لێدەکرێت .
لە ماوەی ڕابردوودا سەردانی سەرۆکی فەڕەنسا بۆ هەرێمی کوردستان، هەروەها پێشوازیکردنی ئاستبەرز لە لایەن سەرۆک مسعود بارزانى و ڕێزداران نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوانگەی فەڕەنسا بۆ هاوکێشەکانی ناوچەکە و گرنگیی هەرێمی کوردستان لە ستراتیژیی ئەو دەوڵەتەدا نیشان دەدات.ئەوەى دەمهەوێت ئاماژەى پێبکەم، هەرێمى کوردستان لەماوەى رابردوو لە لایەن عێراق و وڵاتانى ناوچەکەوە ، رووبەڕووى گوشار وگەمارۆدانێکى زۆر بۆتەوە ، بەتایبەت گروپ و میلیشاکان لەلایەک و لەیەکى تریش دەسەلاتدارانى بەغدا ، ئەویش بە پاساویی جۆراجۆر و بوونى هێزەکانى ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە هەرێمى کوردستان و هەروەها بوونى حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکان و پەکەکە بەتایبەتى ، لەگەڵ ئەوەشدا هەردەم بەهۆى گڕژى و رووبەڕبوونەوەى ئەو گروپانە لە عێراق و ناوچەکەدا ئەگەر زیانبەرکەوتن بەرهەرێمى کوردستانیش بوونى هەبووە لەو نێوەندا وڵاتى فەڕەنسا و ئەمەریکا وەک دوو زڵهێزى کاریگەر لە سەر ئاستى ناوچەکە و جیهان ، نەتەوەیەکگرتووەکان چە لە ساڵانى نەوتەکانى رابردوو و چ لە ساڵى 2014 لە کاتى هێرش وپەڵاماردانى ڕێکخراویی تیرۆریستى داعش و چ لە 16 ئۆکتۆبەرى 2017 ڕێگەیان نەدا کە هەرێمى کوردستان بکەوێتە ژێر کاریگەرى ئەو گەمارۆ سیاسى و دیپلۆماسى و ئابوورییەوە کە ئەنجامەکەى دیاربوو ، ئەوەش ئاماژەیە کە پەیوەندى بەهێزى فەرەنسا و و هەرێمى کوردستان وادەکات کە هەموو ئەو ئاستەنگانەى کە بۆ گەلى کورد لە رووى سیاسى و ئابوورییەوە دروست دەکرێن بێ کاریگەر بن لەگەڵ پشتیوانکردنى بەردەوام لە قەوارە و کوردستانێکى بەهێزتر .
ئەوەى پێگەوە بایەخى هەرێمى کوردستانى بەلایی وڵاتێکى زڵهێزى وەک فەڕەنسا پڕبایەخترکردووە بریتین لە :
یەکەم ،، رۆڵى هەرێمى کوردستان و بەتایبەتى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ پارێزگاریکردن لە ئاشتى وسەقامگیرى عێراق و ڕێگریکردن تێوەگلانى بۆ نێو جەنگى ناوچەیی .
دووەم ،، بەرژوەندییە ئابوورییەکانى فەڕەنسایە لە عێراق کە بە بەرپابوونى جەنگ زیانێکى گەورە بەر ئابوورى وڵاتەکەى دەگەێنێت
سێیەم ،، هەرێمى کوردستان بە لایی فەڕەنساوە وەک ئەکتەرێکى ناودەوڵەتى جێگەى متمانە و پێگەیەکى دیاریکراوە ، بۆیە بۆ پاریس گرنگە پشتیوانى ئەو ئەکتەرە نادەوڵەتییانە و بەتایبەت قەوارەى هەرێمى کوردستان بکات تا زیانى لە ئەگەرى بەرفراوانبوونى جەنگە بەرنەکەوێت .
چوارەم ،، پێگەى جیوسیاسى وجیۆ ئێکۆنۆمى هەرێمى کوردستان لە لایەک و ئامادەییی هێزەکانی فەڕەنسا لە ڕۆژاوای کوردستان و گرنگیی ئەو ناوچەیە بۆ وڵاتى فەڕەنسا، وا دەکات کە هەرێمی کوردستان لە سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی فەڕەنسادا پێگەیەکی دیاری هەبێت.هەروەها ئازایەتیی هێزی پێشمەرگەوە، ڕۆڵێکی کارای لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش هەبووە و هەیە. بۆیە فەڕەنسا دەیەوێت ئەم ڕۆڵە بەردەوام بێت و، ئەم بەردەوامییەیش له ڕێگەی بههێزبوونی هەرێمی کوردستانهوه دەکرێت، نەک بەپێچەوانەکەی.
پێنجەم ،، فەڕەنسا و وڵاتانى ئەوروپایی باش لەو راستییە گەیشتوون کە بە ناسەقامگیربوونى ناوچەکە و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و بەتایبەت هەرێمى کوردستان ، ئەوا رووبەڕووى لێشاو و قەیرانى گەورەى هاتنى پەنابەران دەبنەوە، لەوڕووەوە پارێزگاریکردن لە ئاڕامى ئەو قەوارەیە ، بۆ لایی ئەوان گرنگ و بایەخێکى زۆرى هەیە ـ بە تایبەت ئەمڕۆ لە ناوخۆى هەرێمى کوردستان سەدان هەزار پەنابەر و ئاوارە بەشەکانى تر و وڵاتانى ناوچەکە نێشتەجێن، بۆیە، مانەوە و بەردەوامی و سەقامگیریی ڕێگە لە ئاوارەبوونی ملیۆنان کەسی دیکەیش دەگرێت.
شەشەم ،، فەرەنسا باش لە فشار و گەمارۆخستنە سەر هەرێمى کوردستان لایەن دەسەڵاتدارانى بەغداوە تێگەیشتووە و بەتایبەت دواى ڕاگرتنى هەناردەکردنى نەوتى هەرێمى کوردستان ، هەر ئەوەشە رۆڵ وکاریگەرى پاریس بەهێزە بۆ سەر لەنوێ دەستپێکردنەوەى هەناردەکردنەوەى کوردستان و چارەسەرى کێشە هەڵوەستراوەکانى نێوان هەولێر وبەغدا .
بەشێوەیەکى گشتى دەتوانین بڵێن کە ، ئەم بانگهێشت کردن و سەردانە فەرمییەى ڕێزدار نێچیرڤان بارزانى و پێشوازیکردن لێ لەلایەن ئیمانوئێل ماکرۆن سەرۆکى فەڕەنسا لە کاتێکى هەستیار وگونجاودا ، جارێکى تر نوێبوونەوەى پشتیوانیکردنى نێودەوڵەتییە لە قەوارەى هەرێمى کور
ئەم هەواڵە 526جار خوێندراوەتەوە |