ZNA-هەولێر
ئەمرۆ دوو شەممە 30– 10- 2023 کەش/ ئاسمان بەگشی لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت . لەناوچەکانی باشووری خۆرئاوای هەرێم ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە. خێراى با / لەسەرخۆ ( 10 – 15) کم /ک دەبێت . ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت . پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ . مەوداى بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت. پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە . سبەى سێ شەممە 31– 10- 2023 کەش/ ئاسمان بەگشی لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت . خێراى با / لەسەرخۆ – مام ناوەند ( 10 – 20) کم /ک دەبێت . لەکاتەکانی دوایی نیوەڕؤ بۆ ماوەیەکی کەم ئەگەری چاڵاک بوونی هەیە بۆ سەروی 30 کم/ک ئاراستەی با / لەنێوان باکووری خۆرهەڵات بۆ باشورى خۆرهەڵات دەبێت . مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت. پلەکانی گەرما/ لەناوچە شاخاوویەکان کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراورد لەگەڵ تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ . بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی : هەولێر : 31 پلەى سیلیزى سلێمانی : 27 پلەى سیلیزى دهۆک : 29 پلەى سیلیزى کەرکوک : 32 پلەى سیلیزى هەڵەبجە : 31 پلەى سیلیزى زاخۆ : 30 پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران: 20 پلەى سیلیزى سۆران : 27 پلەى سیلیزى گەرمیان : 34 پلەى سیلیزى بەشى پێشبینى 30- 10 - 2023
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad