English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خولی ئیتاڵیا.. تۆرام ئینتەری پاراست و لە پێشەنگ مایەوە
2023-10-29 [08:30 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکانی هەفتەی دەیەمی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەر میلان میوانداری ڕۆمای کرد.

 

سەرەنجام یانەی ئینتەر بە زەحمەت و بە تاکە گۆڵێكی بێبەرامبەر شکستی بە گۆرگەکانی ڕۆما هێنا.

 

لە تایمی یەکەمدا، دوای چەندین هەوڵی هەردوو یانە بۆ سەر گۆڵی یەکتری، هیچکامیان نەیانتوانی تۆڕی گۆڵی بەرامبەر بهەژێنن و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

 

لە دووەم تایمدا، یانەکان بەردەوامبوون لە هێرشەکانیان و چەند خولەکێک بەر لە کۆتایی یارییەکە و لە خولەکی 81دا، مارکۆس تۆرام تاکە گۆڵی یارییەکەی تۆمارکرد و سێ خاڵی گرنگی بۆ ئینتەر بەدەستهێنا.

 

بەم ئەنجامە، یانەی ئینتەر میلان پێگەی خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی بەهێزترکرد بە کۆکردنەوەی 25 خاڵ، ڕۆماش خاوەن 14 خاڵە و لە پلەی هەشتەمە.





ئەم هەواڵە 469جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad