ZNA - ههولێر نازم شێخانی
بێگومان پرۆسەی خوێندن پرۆسەیەکی گرنگە بۆ پێشخستنی کۆمەڵگەیە، هەرئەمەش وای کردوە لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان گرنگی پێ بدات و کار لەسەر ئەو کۆمەڵگایانە دەکات کەرێژەی نەخوێندەواری تیادا بەرزە و هەوڵ بۆ کەم کردنەوە ڕێژەی نەخوێندەوەری دەدات لەسەر زەوی ، وەلەلایەکی تر هەرگەل و نەتەوەیەک دوای کۆتایهێنان لەشەڕ پرۆسەی خوێندنی خستۆتە پێش پرۆسەی ژیان ، کاتێک ئەڵمانیا لە جەنگی جیهانی دووەم زیانێکی زۆری بەرکەوت ، یەکەم شت گرنگی پێ دا دەست پێکردنەوەی خوێندن بوو بەر لەوەی دەست بە ئاوەدان کردنەوەی شار و گوندەکان بکات، دەستی کرد بەئاوەدان کردنەوەی قوتابخانەو پرۆسەی خوێندن ، لەوڵاتی خۆشمان دوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەهاری (1991)پرۆسەی خوێندن بایەخی زۆری پێ درا و قوتابخانە گەیاندرایە ئەو گوند و شارۆچکانەی لەسەر دەستی ڕژێمی بەعس وێران کرابوو ، لە پاڵ ئاوەدان کردنەوەی گوند و دێهاتەکان قوتابخانەش بونیاند نراوە ، لەپاڵ ئەو بایەخەی حکومەتی هەرێم بەخوێندن و قوتابخانەی داوە ، دوژمنانی کورد هەوڵیان داوە شکست بە پرۆسەی خوێندن بهێنن ، بەدرێژایی مێژوو لەهەوڵەکانیان بەردەوام بوینە و ئێستا خەریکە دەگەنە مەرامە گڵاوەکانیان و بەنێو بایکۆت کردن پرۆسەی خوێندنیان لەبەشێکی شار و گوندەکان وە ستاندوە ، وا ڕونترە بڵێین لەدەڤەری سلێمانی ، بۆیە پرسیارێک دێتە ئاراوە کێ بەر پرسیارە لە ڕاگرتنی پرۆسەی خوێندن لەدەڤەری سلێمانی ؟
ئەگەر وورد بینەوە بۆ سەرەتایی درووست بوونی قەیرانەکان ، حکومەتی عێراق بڕیاڕی بڕینی قوت و موچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی دەکرد ، ئەگەر چی لەسەرەتاوە بڕینی بودجە و موچە کاریگەری نەرێنی لەژیانی مامۆستا و فەرمانبەر درووست کرد ، بەڵام بەهۆی لێهاتووی و حیکمەتی حکومەتی هەرێم بەتایبەت چاکسازیەکانی کابینەی نۆیەم بەسەرۆکایەتی رێزدار (مەسرور بارزانی) توانرا قۆناغی سەختی موچە تێپەڕێنن و موچە لەکاتی خۆی بدرێت ، بەڵام جارێکی تر حکومەتی عێراق کەوتەوە پیلان دانان بۆ وەستاندنی خوێندن و ژیان لەکوردستان بە پاڵپشتی هەندێک هێز و لایەنی سیاسی، ئەمجارەیان دەستی کرد بەبڕینی تەواوی قوتی هاوڵاتیان کەسەرچاوەکەی نەوت بوو بە بڕیارێکی دادگا لەپاریس نەوتی هەرێمی ڕاگرت ، ئەگەر چی حکومەتی هەرێم هەموو ئامادەکاریەکی خۆی پێشکەش کرد بۆ ئەوەی جارێکی تر بڕینی بودجە و موچە کاریگەری لەسەر خەڵکی کوردستان درووست نەکات و بەردەوام پاڵپشتی خۆی بۆ مامۆستا و فەرمانبەر دەبڕیوە ، بەڵام حکومەتی بەغدا هەر ڕۆژە و بەبیانویەک ئامادە نابێ موچەی فەرمانبەران و مامۆستایان بنێری کەواتە لەخاڵی یەکەم حکومەتی عێراق بەر پرسیارە لە ڕاگرتنی پرۆسەی خوێندن.
لە خاڵی دووەم،/ئەگەر چی مامۆستا ئەو توێژەیە سەری بەرزی بۆ موچە نەوی ناکات، بەڵام وادیارە حزب و پارتە سیاسیەکان ئەوانەی خەون بەکەوتنی حکومەتی هەرێم دەبینن و ڕۆژێک لە کوردستانن و ڕۆژێک لەدادگایی بەغدان بۆ ئەوەی پێگەی هەرێم تەواو لاواز بکەن نایانەوێ جارێکی تر مامۆستا بچێتەوە نێو هۆڵی خوێندن بەبیانووی نەبونی موچە ، پارتە سیاسیەکانی دەڤەری سلێمانی باش دەزانن هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان لەساڵی داهاتوو دەبێت ئەنجام بدرێ و دەزانن ناتوانن پارێزگاری لەڕێژەی دەنگەکانیان بکەن بۆیە پەنایان بردوە بۆ وەستاندنی خوێندن ، پرۆسەی خوێندنیان تێکەڵ بەپرۆسەی سیاسی کردووە ، پارتە سیاسیەکانی دەڤەری سلێمانی لەڕووی سیاسیەوە شکستیان خواردوە بەتایبەت ئەو حزبانەی لە هەڵبژاردنی ڕابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەیان توانی دەنگی پێویست بهێنن بۆیە لە ئێستادا ترسیان لەهەڵبژاردن هەیە و نایانەوێ هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، ئەگەر ئێستا گرەنتی ئەوە بدرێت بەو حزبانەی کەدەڤەری سلێمانی بەرێوە دەبن کەهەڵبژاردن دوا دەخرێ ، یاخود لەو کورسیەی لەم خولەی پەرلەمان هەیان بوو ، ئەوا ڕاستەو خۆ پرۆسەی خوێندن دەست پێ دەکاتەوە ، کەواتە ڕاگرتنی پرۆسەی خوێندن هێندەی سیاسیە ، هێندەی داواکاری مامۆستا و فەرمانبەر نیە ، چونکە مامۆستا و فەرمانبەر لەوە تێگەیشتوون تاکە شوێن خەمی قوت و موچەی هاوڵاتیانی بێت ئەوا حکومەتی هەرێمی کوردستانە ، نەک شوێنی تر .
ئەم هەواڵە 766جار خوێندراوەتەوە |