ZNA - هەولێر لە یاریێکی تری گەڕی دەیەمی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوول لەیاریگای خۆی ڕووبەڕووی نۆتينگهام فورێست بوویەوە.
لە ئەنجامدا لیڤەرپوول توانی یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە نۆتینگهام بهێنێت.
لە تایمی یەکەمدا لیڤەر باشتر دەرکەوت و توانی دوو گۆڵ لەڕێگەی یاریزانان دیێگۆ جوتا و داروین نونێزەوە لە خولەکی 31 و 35 تۆماربکات.
تایمی دووەم دەستیپێکردەوە و لیڤەرپوول بەردەوامبوو لە ئاستە بەرزەکەی، هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر،
ئەوەبوو محەممەد سەڵاح لە خولەکی 77 گۆڵی سێیەمی بۆ ڕێدز تۆمارکرد، لە خولەکی سێی زیادکراوی تایمی دووەمدا یاریزان گاپکۆ گۆڵی چوارەمی تۆمارکرد، بەڵام ناوبژیوانی یارییەکە بەهۆی ڤارەوە گۆڵەکەی هەژمارنەکرد.
بەم سەرکەوتنە، یانەی لیڤەرپوول هاتە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی بەکۆکردنەوەی 23 خاڵ، نۆتینگهامیش خاوەنی 10 خاڵە.
ئەم هەواڵە 508جار خوێندراوەتەوە |