English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەنگین رێکانی: بە دڵنییایەوە 700 ملیار دینارەکە دێت
2023-10-29 [02:08 AM]

ZNA - هەولێر


به‌نگین رێكانی رایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی عێراق قسەم کردووە، بەلێنمان وەرگرتووە و گوتوویانە، ئەگەر سبەی شاندی هەرێم بێتە بەغدا ئەوە کێشەکە تەواو دەبێت.

به‌نگین رێكانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کێشەی هەرە سەرەکی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا ئەمجارە ئەوەیە، دوو سیستەمی جیاواز هەیە لە هەژمارکردن، لەوانەیە هەردوولا هەوڵی ئەوە بدەن هەردوو سیستەم لەگەڵ یەک بگونجێنن.

گوتیشی: ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی عێراق قسەم کردووە، بەلێنمان وەرگرتووە و گوتوویانە، ئەگەر سبەی شاندی هەرێم بێتە بەغدا ئەوە کێشەکە تەواو دەبێت، ئەگەر نوسراوەکان دروست بن.

به‌نگین رێكانی دەشڵێت: کەشەکە ئەرێنییە لەلای پەرلەمانی عێراق و حکومەتیش، وەکی گوتم، کێشەکە تەکنییکییە، بەدڵنییایەوە 700 ملیارەکەش دێت.

سەبارەت بە دروستکردنی پرۆژە بۆ ناوچە کێشە لەسەرەکان رایگەیاند، لەسەر دوو بنەما پرۆژەکان دروست دەکەین، یەکەم لەسەر بنەمای رێژەی دانیشتوان، دووەم لەسەر بنەمای پێویستییە خزمەتگوزارییەکان، چونکە هەندێک شوێن پێویستی بە خزمەتگوزاری زیاتر هەیە لە هەندێک شوێنی تر.





ئەم هەواڵە 697جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad