English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ گۆڵبارانی شێفڵدی میوانی کرد
2023-10-28 [06:46 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکانی هەفتەی 10 خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ میوانداری یانەی شێفڵد یونایتدی کرد.

 

لە ئەنجامدا تۆپ هاوێژەکانی لەندەن توانیان گۆڵبارانی شێفڵد بکەن و بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکە ببەنەوە.

 

لە تایمی یەکەم یانەی ئارسناڵ بە بەهێزی دەستی پێکرد و یاریزان ئیدوارد نیکیتای گۆڵی پێشکەوتنی لە خولەکی 28 یارییەکە تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەم ئارسناڵ لە ئاستە بەرزەکەی بەردەوام بوو توانی چوار گۆڵی تر لەڕێگەی یاریزانان نیکیتای دوو گۆڵ و فابیۆ ڤێراو تاکیرۆ تۆمیاسۆ لە خولەکی 50 ، 58، 88 و 96 تۆماریانکرد.

 

بەم شێوەیە یانەی ئارسناڵ بووە خاوەن 24 خاڵ و لە پلەی دووەم دێت، شێفڵدیش تەنیا 1 خاڵی هەیە.





ئەم هەواڵە 508جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad